لە کۆبوونەوەی والی قەندەهاری ئەفغانستان و باڵیۆزی ئیمارات تەقینەوە روویدا

لە کۆبوونەوەی والی قەندەهاری ئەفغانستان و باڵیۆزی ئیمارات تەقینەوە روویدا
ئەمرۆ سێشەممە، سێ تەقینەوە لە شاری قەندەهاری ئەفغانستان روویاندا و بۆمبێکیان بە کۆبوونەوەی والیی ئەم ویلایەتە و باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەربیدا تەقییەوە.



گوتەبێژی والیی قەندەهار، سەمیم خەپلواک، رایگەیاند: ئەمڕۆ سێ تەقینەوە لە میوانخانەی والیی قەندەهار روویاندا و یەکێک لەتەقینەوەکان لە کاتێکدا روویدا کە هومایون عەزیزی والیی قەندەهار و لەگەڵ باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ئەفغانستان لە کۆبوونەوە دابوو.

بە گوتەی گوتەبێژی والیی قەندەهار، فەرماندەی پۆلیسی قەندەهار و سەرۆکی ئیدارەی ئاسایشی ویلایەتەکەش لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون.

خەپلواک، گوتی: تەقینەوەکان چەند بریندارێکیان لێکەوتووەتەوە، بەڵام کەس گیانی لەدەست نەداوە.

چاوەروان دەکرێت، زیانە گیانییەکانی ئەم تەقینەوانە زیاتر بن.

هەر ئەمڕۆ بە هۆی دوو تەقینەوە لە نزیک پەرلەمانی ئەفغانستان لە کابوول نزیکەی سی کەس گیانیان لەدەست دا.
payamner-
Top