عەرەبێکی سووریا دەبێتە سەرۆکی ڤەنزوێلا
بەپێی دەستووری ڤەنزوێلی، ئەگەر دوای لەسەرکار لادانی سەرۆک، لەماوەی 30 رۆژدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە ئەنجام نەدرێت، ئەوا راستەوخۆ جێگری سەرۆک دەبێتە سەرۆکی وڵات تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتوو سەرۆکایەتیی وڵات دەکات.
ئێستا عەرەبێک بە ناوی تاریق ئەلعیسەمی، جێگری هۆگۆ چاڤێز، سەرۆکی لەسەرکار لادراوی ڤەنزوێلایە و لە ئەگەری ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی لە ماوەی 30 رۆژدا، ئەلعیسەمی دەبێتە سەرۆکی وڵاتەکە تا دوو ساڵی دیکە.
تاریق ئەلعیسەمی لە ساڵی 1974 لە ڤەنزوێلا لەدایک بووە. باوکی عەرەبێکی خەڵکی سووریایە و دایکیشی عەرەبێکی بە ئایین دروزی خەڵکی لوبنانە، هەروەها ریادا رودی عامری هاوسەریشی لە دایکێکی لوبنانی لەدایک بووە.
باسنيوز
