كەسایەتییەكی جیهانیی دۆستی كورد كۆچی دوایی كرد

 كەسایەتییەكی جیهانیی دۆستی كورد كۆچی دوایی كرد
ئەمڕۆ لە وارشۆ ڕیوڕەسمی بە خاكسپاردنی پڕۆفیسۆر "جـێـرزی پۆمیانۆسكی Jerzy Pomianowski بەڕێوە دەچێت كە یەكێك بوو لە ناسراوترین بیرمەندانی پۆڵۆنیای سەدەی بیستەم، نووسەر و وتارنووس، وەرگێڕ و ڕۆژنامەنوس، براوەی بەناوبانگترین خەڵاتی ئەدەبی و خەڵاتی جیاكەرەوە بووە. ناوبراو 29ی دیسەمبەری 2016 لە تەمەنی 95 ساڵی كۆچی دوایی كردووە.

پڕۆفیسۆر جـێـرزی پۆمیانۆسكی شارەزایەكی ناسراوی سیاسەتی نێودەوڵەتی بوو، دامەزرێنەر و سەرنووسەری گۆڤاری مانگانەی "Nowaja Polsza” بوو كە ناوەندێكی گرنگی دیالۆگی ڕۆشنبیریی پۆڵۆنی و ڕووسیا بووە.

پڕۆفیسۆر پۆمیانۆسكی یەكێك بوو لە شارەزایان لە پرسەكانی كورد. لە ساڵی 1946 لە یەكێتیی سۆڤیەتی جاران دەرفەتی هەبووە چاوی بە بارزانی نەمر بكەوێت و گفتوگۆی لەگەڵ بكات.

لە چەند ساڵی دواییدا بەردەوام بەشداری كردووە لە زۆر كۆنفرانسی زانستی تایبەت بە پرسەكانی كورد و زۆر چالاكیی دیکە كە لەلایەن نووسینگەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا ڕێك خرابوو، لەوانە ساڵانە جەژنی نەورۆز.













باسنيوز
Top