جولیان ئه‌سانج دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ویكیلیكس: ناوهێنانی رووسیا بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته
ئه‌سانج له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رۆژی 9/1/2017 گووتی" ئامانجه‌كه زۆر روونه، پێویسته دیموكراته‌كان كه‌سێكی فیداكار بدۆزنه‌وه تا به‌رپرسیارییه‌تی شكستی هه‌ڵبژاردن له ئه‌ستۆبگرێت".
هه‌روه‌ها پێیوابوو ئاماده‌كارانی راپۆرته‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن به‌مشێوه‌یه گوومان بخه‌نه سه‌ر شه‌رعییه‌تی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپی كاندیدی كۆمارییه‌كان".
دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ویكیلیكس بۆ دزه‌پێكردنی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمی و نهینییه‌كان ئه‌وه‌شی به دوور نه‌زانی كه نوێنه‌رانی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا، له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا هه‌وڵ بۆ گوومان خستنه‌سه‌ر شه‌رعییه‌تی تره‌مپ بده‌ن ".
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌سانج وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتیمانی ئه‌مریكی (جیمس كلاپه‌ر) كه رۆژی هه‌ینی وێنه‌یه‌كی ئاشكرای راپۆرته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه و واشنتۆن هه‌وڵیدا به‌رپرسیارییه‌تی هێرشه‌كان بخاته ئه‌ستۆی رووسیا.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه رووسیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بووه و ئه‌و هاككه‌رانه به ئاراسته‌كردنیان له لایه‌ن به‌رپرسانی مۆسكۆ جوڵاونه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه و یه‌كلاییكه‌ره‌وه بخاته‌ڕوو.
K24
