دوو ئێرانی لە ئاگرکەوتنەوەی کەربەلا کوژران
بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە، بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لە ھۆتێلێك لە شاری كەربەلا، پێنج كەس بوونە قووربانی كە دوویان ھاووڵاتی ئێرانن.
ئاژانسی تەسنیم بڵاوی كردەوە، بەھۆی بەریەککەوتنی كارەبا لە ھۆتێلی قەسر مەولای کەربەلا، ٥ زیارەتكار كوژران و ١٠کەسی دیكەش بریندار بوون كە دووکەس لە كوژراوەكان ھاووڵاتی ئێرانن.
بە گوتەی ئاژانسەكانی ئێران ئەم زیارەتكارانە خەڵكی خوراسانی رەزەوی بوون و كۆنسولگەریی ئێران لە رووداوەكە ئاادار كراوەتەوە و برینداران چارەسەر دەکرێن و تەرمەكانیش بۆ ئێران دەگوازرێنەوە.
payamner-
