. لە سعودیە پۆلیسێک دوو تیرۆریستی مەترسیدار دەکوژێت

. لە سعودیە پۆلیسێک دوو تیرۆریستی مەترسیدار دەکوژێت
لە لایەن ھاووڵاتییەکەوە تۆمارکراوە کە لە ڤیدیۆکەدا پۆلیسێکی سعودی بە ناوی "جوبران عەواجی" سەرەڕای برینداربوونی بە سووکی، دەتوانێت دوو "تیرۆریستی مەترسیدار" بە دەمانچەکەی بکوژێت، سەرەڕای ئەوەی چەکیان پێبووە و پشتێنەی بۆمبرێژکراویان لە خۆیان بەستووە.

لە ڤیدیۆکەدا ئەوەش دەبینرێت کە ئەو دوو "تیرۆریستە" دەیانەویت رابکەن، بەڵام ناتوانن چونکە عەواجی بەرەنگاریان دەبێتەوە و بە دەمانچەکەی ھەر دووکیان دەکوژێت".

عەواجی دەربارەی ئەو کارەی کردوویەتی گوتوویەتی" ئەوەی کردوومە ئەرکی خۆم بووە و بە ئەرکێکی ئایینی و نیشتیمانی دەزانم، تەندروستیشم زۆر باشە و ھیچ مەترسییەک لەسەر ژیانم نییە
payamner-
Top