لە ئەڵمانیا رێژەی پەناخوازان کەم بووەتەوە
میدیای ئەڵمانیا رایانگەیاند: ژمارەی داواکارانی پەنابەری لە ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٦ لە چاو ساڵی پێشتر بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە و گەیشتووەتە ٣٢٠هەزار.
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٥، نزیکەی ٨٩٠هەزار کەس داوای پەنابەریان لە ئەڵمانیا کردبوو.
هاوکات ژمارەی ئەوکەسانەی بە تۆمەتی قاچاخی مرۆڤیش کە لە ئەڵمانیا دەستبەسەر کراون، لە ساڵی ٢٠١٦ کەم بووەتەوە.
سیاسەتی وەرگرتنی پەناخوازانی حکومەتی ئەڵمانیا لە سالی ٢٠١٥ رەخنەی زۆری دژ بە ئەنگیلا مەرکێلی راوێژکاری ئەم وڵاتەی بەسەرداهات.
payamner-
