تەقیبەوەیەك عەلوەی بەغدای كردە ئامانج

 تەقیبەوەیەك عەلوەی بەغدای كردە ئامانج


بەپێی راپۆرتێکی بڵاوکراوەی "ڤۆڵت ئام زونتاگ"ی ئاڵمانی، به پشت بەستن به ئاماری وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمانیا، پۆلیسی ئەم وڵاته له سەرەتای ساڵی٢٠١٦ تاکو کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، ٩٠٦کەس به تۆمەتی قاچاخیی مرۆڤ دەستگیرکراون.



ئەمه له کاتێکدایه له ساڵی٢٠١٥ ژمارەی ئەو کەسانەی به تۆمەتی قاچاخیی مرۆڤ له ئاڵمانیا دەستگیر کرابوون، زیادتر له ٣٣٧٠کەس بوو.



بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمانیا زۆرترین دەستگیرکراوی ساڵی٢٠١٦ خەڵکی سووریا بوون(٧٢کەس) و دوای سووریاش، قاچاخچیی پۆڵۆنی به ٧٠کەس، ئاڵمانی به ٥٧کەس، عێراقی به ٥٧کەس و رووسی به ٥٦کەس له پلەکانی دیکه دابوون.



وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمانیا باسی لەو کەسانەی تاوانەکەیان بەسەردا سەپاوه، نەکردووه.



بەپێی راپۆرتی ڤۆڵت ئام زونتاگ زۆربەی قاچاخچییەکان له سنووری ئاڵمانیا و نەمسا بوونه و ٤٨١کەسیان لەم سنووره دەستگیرکراون. ١٥٥کەسیش له سنووری ئاڵمانیا و پۆڵۆنیا و ١٠٦کەس له سنووری ئەم وڵاته لەگەڵ چیک دەستگیرکراون. هەروەها ٤٥کەسیش له سنووری بەلجیکا گیراون.
payamner-
Top