ناوی ئەو هێرشبەرە ئاشکرا بوو کە پەلاماری یانەیەكی شەوانەی ئیستەنبۆڵی دا
ئەگەرچی لەو ڕۆژەوەی كردەوە تیرۆریستییەكەی ئەنجام داوە بە هیچ شێوەیەك نەتوانراوە دەستگیر بكرێت، بەڵام بە گوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (میللیەت)ـی توركی ئەو تیرۆریستە ناوی عەبدولقادر ماسهاریپۆڤە و بە رەگەز ئۆزباكستانییە.
رۆژنامەی ناوبراو ئەو زانیارییانەی لە دەزگای ئاسایشی ئیستەنبۆڵ وەرگرتووە و، ئاماژەی داوە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەردەوامن لە گەڕان بە دوای ئەو تیرۆریستەدا، بەڵام تاكوو ئێستا نەتوانراوە دەستگیر بكرێت و هیچ زانیارییەكیشی لەسەر ئاشكرا نەكراوە.
چەند میدیایەك وایان بڵاو كردەوە كە ئەو تیرۆریستە خۆی گەیاندوەتە شاری رەققە، كە بە پایتەختی گرووپی تیرۆرستی داعش ناسراوە، بەڵام ڕۆژنامەی (میللیەت) ئەو هەواڵەی بە درۆ خستەوە و ئاشكرای كردووە ئەو هەر لەناو توركیا خۆی شاردووەتەوە.
باسنيوز
