ئەردۆغان رەگەزنامەی تورکیا بە هاووڵاتییانی عێراق و سووریا دەبەخشێت

 ئەردۆغان رەگەزنامەی تورکیا بە هاووڵاتییانی عێراق و سووریا دەبەخشێت
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، کە رەگەزنامەی وڵاتەکەی بە هاووڵاتییانی عێراق و سووریا دەبەخشێت.



رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی وتارێکیدا رایگەیاند، کە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کارکردن بەردەوامە تاوەکو چوارچێوەیەکی یاسایی بۆپێدانی رەگەزنامەی تورکی بە بەشێک لە هاووڵاتییانی عێراق و سووریا ببەخشێت.



هەروەک رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگەیاند، پێدانی رەگەزنامەی تورکیا بەو هاووڵاتییە عێراقی و سوورییانە، کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی و ناکۆکییەکانەوە ئاوارەی تورکیا بوون، بۆ سوود گەیاندنە بە تورکیا.



سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێدانی رەگەزنامەی تورکیا تەنها ئەو عێراقی و سوورییانە دەگرێتەوە، کە خاوەن بڕوانامەی باڵان لە بوارەکانی پزیشکی، ئەندازیاری و یاسایی.



بەپێی ئامارەکانی حکوومەتی تورکیا، زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی و سووریا ئاوارەی ئەو وڵاتە بوون.




باسنيوز
Top