رووسیا هێزی خۆی لە سووریا کەم دەکاتەوە
سوپای رووسیا بڕیاریداوه ژمارەی سەربازانی لە سووریا کەم بکاتەوە ههروهها کەشتی جەنگی فڕۆکە هەڵگری ئهمیرال كوزنیچۆڤی لەناوچەکە دوور خستەوە.
سوپا سالاری رووسیا ڤالەری گەراسیمۆڤ رایگەیاند، له ئێستاوه دەستیان بە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانیان لە سووریا کردووە.
ئاماژەی بەوە کرد، له میانی کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازاندا، کەشتی جەنگی فڕۆکەهەڵگری (Amiral Kuznetsov)یان لە ناوچەکە دوورخستۆتەوە.
فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی رووسیا لە سووریا ئاندرێی کارتاپۆلۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی ئەو دوو مانگەی کەشتی (Amiral Kuznetsov) لە کەناراوەکانی سووریا ئەرکی بەجێگەیاندووە فڕۆکەکانی سەر کەشتییەکە ٤٢٠ هێرشیان ئەنجام داوە و تیایدا ٢٥٢ ئامانجیان پێکاوە.
دوای ئەوەی لە ٣٠ کانوونی یەکەم بە رابەرایەتی رووسیا و تورکیا ئاگربەست لە نێوان حكومهتی ئەسەد و گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە راگەیەندرا، سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین بڕیاریدا ژمارەی سەربازانی لە سووریا کەم بکاتەوە
payamner-
