هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا به‌پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا قه‌ڵایه‌كیان له ده‌وروبه‌ری ره‌قه كۆنترۆل كرد
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وته‌بێژی هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا رایگه‌یاند، هێزێكیان كه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ده‌كات له پێشڕهویهكانیاندا به‌ره‌و شاری ره‌قه‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش، توانیان قه‌ڵایه‌كی شوێنه‌وار له‌ده‌ست داعش رزگار بكه‌ن.
ته‌لال سیلۆ به رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه، دوێنێ پێنجشه‌ممه هێزه‌كان توانیان قه‌ڵای جه‌عبه‌ر له‌سه‌ر ده‌ریای ئه‌سه‌د كۆنترۆل بكه‌ن، ئه‌و قه‌ڵایه نزیكی به‌نداوێكه له‌سه‌ر زێی فورات.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سوریا مهئمون عه‌بدولكه‌ریم رایگه‌یاند، كۆنترۆلكردنی ئه‌و قه‌ڵایه بهسهركهوتنێك بۆ گه‌لی سوریا داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رزگاركردنی ئه‌و قه‌ڵایه مانای وایه فریای گه‌لی سوریا ده‌كه‌ون.
هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا به هاوبه‌شی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دژی داعش داده‌نرێت.
سیلۆ وتیشی، له ئێستادا سه‌رجه‌م هێزه‌كان به‌ئاراسته‌ی به‌نداوه‌كه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، باسی له‌وه‌ش كرد، بوونی ته‌مومژه له‌و ناوچه‌یه هۆكاری سستی پێشڕهوییهكانه، ئه‌مه‌ش وای كردوه كه چه‌كدارانی داعش شێوازی دیكه بۆ هێرشكردن به‌كار بهێنن، به‌ڵام له چاوپێكه‌وتنێكی دیكه‌دا له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت وتی، له ئێستادا باری كه‌شوهه‌وا باشتر بووه.
له تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا هه‌ڵمه‌تێكیان به‌چه‌ند قۆناعێك بۆ شاری ره‌قه ده‌ست پێكرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست داعش رزگاری بكه‌ن. له قۆناغی یه‌كه‌م توانرا ناوچه‌كانی باكوری ره‌قه رزگار بكرێت، له قۆناغی ئێستادا هێرشه‌كه ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاره‌كه.
payamner-
