تورکیا : ترامپ بە هەستیارییەکی زیاترەوە سەرنج دەداتە تورکیا

تورکیا : ترامپ بە هەستیارییەکی زیاترەوە سەرنج دەداتە تورکیا

گوتەبێژی سەرۆک‌کۆماری تورکیا، بە بەرپرسانی ئەمریکای گوتووە: ئەمریکا لە شەڕی دژ بە داعشدا لەماوەی یەک مانگ و نیوی رابردودا یارمەتیی پێویستی بە تورکیا نەگەیاندووە.



پێشتر وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە ئاسمانەوە پشتگیریی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر داعشیان نەکردووە.

گوتەبێژی سەرۆک‌کۆماری تورکیا، لەهەمانکاتدا گوتوویەتی: ئەو وا تێدەگات دۆنالد ترەمپ، سەرۆک‌کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە هەستیارییەوە سەرنجی زیاتر بە تورکیا بدات.

تورکیا چەند مانگ لەمەوەبەر سووریا هێرشی کردە سەر چەکدارانی گروپی ئیسلامی (داعش) و هەروەها ئەم هێرشە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هێزە کوردیەکانی سەر بە پەیەدەش هەروا بەردەوامە.
payamner-
Top