تێکهەڵچوونی پۆلیس و چەکدارانی هێرشبەر لە ئیزمیری تورکیا روویدا

تێکهەڵچوونی پۆلیس و چەکدارانی هێرشبەر لە ئیزمیری تورکیا روویدا

میدیای تورکیا رایەنگەیاند: لە شاری ئیزمیر تەقینەوە و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و چەکدارانی هێرشبەردا روویدا.



تۆڕی هەواڵی سی‌ئێن‌ئێن تورک، رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ئۆتۆمبێلێک لە نزیک باڵەخانەی دادی شاری ئیزمیر تەقییەوە و دوای ئەمە دەنگی تەقە کردنیش بیستراوە.

بەپێی هەواڵە سەرەتاییەکان، پۆلیس بەڕەوڕووی سێ کەسی چەکدار بووەتەوە و دوو کەسیان کوژراون.

هەروەها پۆلیسی تورکیا هەواڵی کوژرانی پۆلیسێک و کارمەندێکی دادگاشی پشتڕاست کردووەتەوە و راگەیاندووە: لانیکەم ١١ کەس بریندار بوونە.

ئیزمیر دوای ئەستەنبووڵ و ئەنقەڕە، سێهەمین شاری گەورەی تورکیایە کە لە چاو ئەم دووشارەی دیکە کەمتر تێکهەڵچوون و تەقینەوە تێیدا روویداوە.
payamner-
Top