باران و لافاو رۆخی باکووری رۆژهەڵاتی ئەڵمانیای گرتەوە
باران و باهۆزی توند لە رۆخی باکووری رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا لافاوی لێکەوتەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٦بەملاوە لەم ناوچەیە لافاوی لەم شێوەیە رووی نەداوە.
بە پێی هەواڵەکان، شارۆچکە و گوندەکانی رۆخی دەریا لە شاری کیل هەتا دوڕگەی یوزدووم و سەیرانگەیەک لە نزیک سنووری پۆڵەندا لە گەمارۆی لافاو دان.
رووبەری ئاوی دەریا لە بەندەری ویسمارەوە شەوی رابردوو یەک متر و ٨٣سانتیمتر بەرزتر بووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن پێدەچێت لە رۆژانی داهاتوودا بەرزبوونەوەی ئاوی دەریا داببەزێتەوە.
زیانبارترین لافاو لە ناوندی شاری مێژووی رۆستووک و شارۆچکەی ئەشترالزوند و یووزدوم روویداوە. لافاو پردی دەرەوەی باڵەخانەکانی تێکداوە و چیشتخانەکانی سەر جادەشی رووخاندووە.
payamner-
