ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیك دادگاى ئیزمیر ئه‌نجام درا

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیك دادگاى ئیزمیر ئه‌نجام درا
میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 5ى1ى2017 له‌ نزیك دادگاى ئیزمیر له‌ توركیا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام دراوه‌.



به‌پێی میدیا توركییه‌كان، له‌و ته‌قینه‌وه‌دا لانى كه‌م سێ كه‌س بریندار بوون، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلێكیش سووتاوه‌ كه‌ له‌ نزیك باره‌گاى دادگاى شاره‌كه‌ بووه‌.





له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیاوه‌، په‌خشی دامه‌زراوه‌ی باڵای رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی توركیا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیزمیر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سنوورداركرا.



ئاژانسى "ئه‌نادۆلۆ"ـى توركى، بڵاوی كرده‌وه‌، دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دوو چه‌كداریان ده‌ستگیر كردووه‌.





ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى دۆغان، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌، خۆكوژ بووه‌ و له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.


bas news -
Top