ئەنقەرە: هه‌ڵه‌كانمان له‌باره‌ی سووریا چاك ده‌كه‌ینه‌وه
نو‌عمان كورتورڵموش گوتهوبێژی حكوومه‌تی توركیا له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركی، ئاماژه‌ی دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه توركیا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌باره‌ی سووریاوه هه‌ڵه بووه، بۆیه له ناوخۆماندا هه‌ستمان به‌و هه‌ڵانه كرد، ئێستە ده‌مانه‌وێت ئه‌و سیاسه‌ته‌مان چاك بكه‌ینه‌وه و ئێستەش زۆر به‌جوانی رووبه‌رووی گروپی تیرۆریستی داعش بووینه‌ته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وان وه‌كو توركیا هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د نه‌گۆڕاوه، ئێستەش له‌گه‌ڵ رۆیشتنی ئه‌سه‌دن و هه‌موو هه‌وڵێك له‌و رووه‌وه ده‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی سووریا و ئاگربه‌ستێكی سه‌رتاسه‌ری ئهسهدیشمان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ قبووڵ كردووه.
bas news -
