راپۆرتێكی شیكاری به ئامار و مێژوو له باره‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بخوێنه‌وه
بارودۆخی ئارارات و شێروانه له‌م وه‌رزه‌دا
ئه‌م دوویانه ئه‌م وه‌رزه كه‌وتوونه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، شێروانه له كۆی 6 یاری خاوه‌نی یه‌ك سه‌ركه‌وتن، 4 یه‌كسانبوون و یه‌ك شكسته، به 7 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
یانه‌ی ئاراراتیش تاكه یانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی كه ئه‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی نه‌دۆراندووه، له كۆی 6 یاری، 5 یه‌كسانبوونی هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك یاریشی بردۆته‌وه، به 8 خاڵ خانه‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه.
بزانه شێروانه بۆ قۆناخی دووه‌م چی كردووه؟
یانه‌ی شێروانه بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌چۆته نێو مامه‌ڵه‌ی بازاری كڕین و فرۆشتنی یاریزانان و به هه‌مان پلان و پێكهاته‌وه به‌ره‌نگاری یانه‌ی ئارارات ده‌بێته‌وه، ته‌نیا داهاتووی ئه‌نه‌س مالیكی هێرشبه‌ریان روون نییه كه له خولی عێراق یاریی بۆ یانه‌ی حدوود ده‌كات.
ئارارات گۆڕانكاری گه‌وره‌ی كردووه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، یانه‌ی ئارارات به فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی ئالێكس ئاگۆی پیشه‌گه‌ری ئه‌فریقی بوو، له شوێنی ئه‌و یاریزانه (جه‌مال حه‌مید)ـی هێرشبه‌ری عه‌ره‌بی عێراقی له یانه‌ی سه‌ماوه‌وه گواستۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د كه وه‌رزی رابردووی له یانه‌ی برایه‌تی یاری ده‌كرد و به (حه‌مه مێسی) ناسرابوو به فه‌رمی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی ئارارات كرد.
مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی پیرمامه
ئارارات و شێروانه له مێژووی خولی نایاب 11 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، یانه ئارارات خاوه‌نی 5 سه‌ركه‌وتنه، 6 یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، به‌مه‌ش تا ئێستا یانه گه‌رمیانییه‌كه له یانه‌ی ئاراراتی نه‌بردۆته‌وه، دوایین جار كه ئه‌م دوویانه‌یه به‌یه‌كگه‌یشتن له قۆناخی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بوو، كاتێك یارییه‌كه به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
یانه‌ی شێروانه دوایین جار له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ یارییه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌كات وه‌رزی رابردوو بوو، كاتێك به 2 گۆڵی بێ‌وڵام یانه كه‌لارییه‌كه یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له لایه‌ن عه‌لی عه‌زیزی ئه‌ستێره‌ی كاریگه‌ری یانه‌ی ئارارات تۆمار كرا.
داستانی گاره و كه‌ركووك له بادینانه
یانه‌ی گاره ئه‌م وه‌رزه به سه‌ركردایه‌تی سه‌فوان عه‌بدولغه‌نی راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌یان هیچ یارییه‌كیان نه‌بردۆته‌وه، به ته‌نیا 5 خاڵ له دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، گاره له پێناو رزگاربوون له مه‌ترسی دابه‌زین چه‌ندان گۆڕانكاری كردووه، دیارترینیان گواستنه‌وه‌ی یادگار یوونسی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی دهۆكه كه بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی گاره كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یانه‌ی گاره به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه نه‌یتوانی پارێزگاری له (ئه‌حمه‌د شه‌رشاب)ـی یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌كه‌ی بكات كه بۆ به‌شداریكردن له خولی نایابی عێراق روویكرده یانه‌ی زاخۆ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یانه‌ی كه‌ركووك به رابه‌رایه‌تی داره‌وان قادری راهێنه‌ر به 8 خاڵ خۆی له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی نزیك كردۆته‌وه، ئه‌م یانه ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی چه‌ند یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری كاریگه‌رن و ئامانجیان بڕینی بلیتی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌یه.
هه‌ندرێن بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه رووبه‌رووی سیروانی نوێ ده‌بێته‌وه
له قۆناخی یه‌كه‌م یانه‌ی سیروانی نوێ به تاكه گۆڵێكی (بێرۆن حامید) یانه‌ی هه‌ندرێن به دۆڕاوی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كرده‌وه، بۆیه ئه‌م یارییه بۆ تیپه‌كی دڵشاد مه‌عرووفی راهێنه‌ر یاری تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌بێت.
یانه‌ی هه‌ندرێن بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه، (عه‌بدوڵلآ خه‌له‌ف)ـی یاریزانی پیشه‌گه‌ری به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی هێنایه ریزه‌كانی، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌ستبه‌رداری مسته‌فا مه‌حموودی یاریزانی پیشه‌گه‌ری بوو كه له قۆناخی یه‌كه‌م له هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌كرد.
یانه‌ی هه‌ندرێن، له كۆی 6 یاری، 2 سه‌ركه‌وتن، 2 بردنه‌وه، 2 یه‌كسانبوونی هه‌یه، به 8 خاڵ له پله‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، یانه‌ی سیروانی نوێ، خاوه‌نی 2 بردنه‌وه، 3 شكست و یه‌ك به‌رامبه‌ربوونه، به 7 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
k24 -
