دەستەی زانایانی سعودیە فەتوایەکی گرنگ دەردەکات

دەستەی زانایانی سعودیە فەتوایەکی گرنگ دەردەکات


بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف بڵاویکردووەتەوە، بەپێی فەتوایەکی دەستەی گەورە زانایانی عەرەبستانی سعودیە کە بە ھەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاویان کردووەتەوە و لە ڕێگەی کونسوڵخانەی سعودیە لە ھەولێر و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم وێنەیەک لە دەقی فەتواکەی ناردوە بۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێم، "داوا لە سەرجەم ئەو موسڵمانانە دەکات کە لە وڵاتان و کۆمەڵگە غەیرە ئیسلامییەکان نیشتەجێن یان کار دەکەن، ڕاستگۆ و بەوەفابن و ڕێز لەکلتور و یاسای ئەو وڵاتانە بگرن و کاری دوژمنکارانە دژی خەڵکی ئەو وڵات و کۆمەڵگە غەیرە ئیسلامییانە ئەنجام نەدەن".



ئەم فەتوایەی زانایانی سعودیە دوای ئەو کردەوە تیرۆریستیانە دێت کە چەند کەسێکی موسڵمانی نیشتەجێی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دژی ھاووڵاتیانی وڵاتە غەیرە ئیسلامییەکان ئەنجامیان دا. بەرپرسەکەی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێمیش ئەم فەتوایە بەگرنگ دەزانێت و ھیوادارە کرانەوەی زیاتر و فەتوای گرنگتر بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و توندڕەویی لە سعودیە و ھەموو مەرجەعە ئیسلامییەکانی جیھانەوە دەربچێت و موسڵمانانی نیشتەجێی وڵاتە غەیرە ئیسلامییەکانیش پابەندی ئەم فەتوا و ئامۆژگاریانە بن.
payamner-
Top