تورکیا داوا لە ئێران دەکات ئاگربەستی سووریا پێشێل نەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولوود چاووش ئۆغلوو، بە ئاژانسەکانی تورکیای راگەیاند: پێویستە ئێران فشار بخاتە سەر میلیشیای شیعە و نەهێڵێت ئاگربەستی سووریا پێشێل بکەن.
چاووش ئۆغلوو، رایگەیاند: پێشێلکردنی ئاگربەستەکە، چارەنووسی دانووستانەکانی سووریا دەگۆڕێت کە بڕیارە لە شار ئاستانە بەڕێوە بچن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ئەوانەی ئاگربەستەکە پێشێل دەکەن، پێویستە سزا بدرێن.
ئاگربەستی سووریا کە لە لایەن تورکیا و رووسیاوە لە سەرانسەری ئەم وڵاتە راگەیەنراوە، شەوی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو دەستی پێکرد و تا ئێستا چەندن جار پێشێل کراوە.
payamner-
