تره‌مپ هۆشداری ده‌داته ئۆباما
تره‌مپ له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر وتی "پێویسته هیچ زیندانییه‌كی دیكه له گوانتانامۆ ئازاد نه‌كرێت. ئه‌و كه‌سانه زۆر مه‌ترسیدارن و پێویسته رێگه‌یان پێنه‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ".
زیندانی گوانتانامۆ له‌ئێستادا 59 زیندانی تێدایه‌و جگه له ژماره‌یه‌كی كه‌میان ئه‌وانه‌ی دیكه دادگایی نه‌كراون و دۆخی یاسایی زۆرێكیان هێشتا ناڕونه‌و دیارینه‌كراوه.
ئۆباما له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به‌ڵێنی داخستنی ئه‌و زیندانه‌ی دابوو. به‌ڵام روبه‌ڕووی رێگری سیاسی و یاسایی بووه‌وه جگه له دواخستنی كاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه له‌گه‌ڵ دژایه‌تیكردنی له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه له كۆنگرێس.
له‌گه‌ڵ رێگرییه‌كان بۆ داخستنی زیندانه‌كه، كۆشكی سپی ده‌ستیكرد به كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی زیندانیان.
جۆر بوش سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 500 زیندانی ئازادكرد پێش جێهێشتنی كۆشكی سپی، ئۆباماش نزیكه‌ی 179 زیندانی ئازاد كرد یان گواستیانیه‌وه بۆ شوێنی دیكه.
تائێستا دیار نییه ئۆباما ژماره‌یه‌كی زیاتری زیندانیان ده‌گوازێته‌وه یان نا پێش ئه‌وه‌ی تره‌مپ له 20 ی كانونی یه‌كه‌مدا بچێته كۆشكی سپی، كه به‌ڵێنیداوه "گوانتانامۆ پڕبكات له خه‌ڵكانی خراپ".
تائێستا ره‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر ئازادكردنی 20 زیندانی، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت پێشوازین لێبكه‌ن كاتی ده‌وێت.
خه‌ندان
