به‌هۆی تاوانێكه‌وه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌ن سه‌روه‌تێكی خه‌یالی

به‌هۆی تاوانێكه‌وه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌ن سه‌روه‌تێكی خه‌یالی

ئەو تاوانبارەی دوو ساڵ لەمەوبەر بەهۆی وێنەیەکییەوە بووە خاوەن ناودارییەکی لەناکاو، ئێستا بەهۆی کاری نمایشی جلوبەرگ و رێکلامەوە بووەتە خاوەن سەروەتێکی خەیاڵی و بە بەردەوامی وێنەی ژیانی رۆژانەی بڵاو دەکاتەوە.

جێرەمی مازەراتی تەمەن ٣٢ ساڵ، ناسراو بە تاوانبارە قۆزەکە، لە ساڵی ٢٠١٤دا پاش تاوانێک وێنەیەکی دەموچاوی لە لایەن پۆلیسەوە بڵاوکرایەوە، کچانێکی زۆر سەرسوڕمانی خۆیان بۆ روخساری دەربڕێ و بەمە ناودارییەکی زۆری پەیدا کرد.

ئێستا لە تۆڕی ئینستاگرام زیاد لە ٦٠٠ هەزار فەلۆوەری هەیە و لە لایەن چەندین کۆمپانیای جلوبەرگ و میدیاوە گرێبەستی گرانبەهای واژوو کردووە و داهاتێکی بەرچاوی هەیە.
payamner-
Top