حکومەتی تورکیا باری نائاسایی بۆ سێ مانگی دیکە درێژ دەکاتەوه
داواکاریی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بەمەبەستی درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە، پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.
لەو داواکارییەدا کە بە واژۆی سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، داواکراوە پەرلەمان باری نائاسایی لە کاتژمێر ٠١:٠٠ی رۆژی پێنجشەممە ١٩ی کانوونی دووەمەوە بۆ ماوەی سێ مانگ درێژبکاتەوە دوای ئەوەی بە بڕیاری ژمارە ١١١٦ لە ٢١ی تەمووزی ٢٠١٦دا باری نائاسایی لەسەرانسەری وڵاتدا راگەیەنرا و لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا بەبڕیاری ژمارە ١١٣٠ی پەرلەمان بۆ ماوەی سێ مانگ درێژکرایەوە.
payamner-
