سەبارەت به هێرشەکەی ئیستانبوڵ ٦کەسی دیکه دەستگیرکران

سەبارەت به هێرشەکەی ئیستانبوڵ ٦کەسی دیکه دەستگیرکران


ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ناوچەی ئۆرتاکۆی شاری ئیستانبوڵ دەستگیر کراون گەیشتە، ١٤ کەس.



نووسینگەی تاوانە رێکخراوەکان و تیرۆری سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ لەبارەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ناوچەی ئۆرتاکۆی کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ٣٩ کەس، بەشێوەیەکی بەرفراوان و فرە رەھەند سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.



لەکاتێکدا گوتە لەو ھەشت کەسە وەردەگرێت کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھۆبەی دژە تیرۆری ئیستانبوڵ دەستگیرکراون، شەش کەسی دیکەش دەستگیر کران.



کاروباری ١٤ گومانلێکراوەکە لە بەڕێوەبەرایەتی ھۆبەی دژە تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ بەردەوامە.



دوای بڵاوکردنەوەی گرتەی تیرۆریستان لە میدیاکاندا ھاووڵاتییان زانیاری دەدەن بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ئیستانبوڵ. تیمەکانی پۆلیسیش ھەڵسەنگاندنیان بۆ زانیاری ھاووڵاتییان کرد و بەردەوامن لە کۆکردنەوەی زانیاری گشتیی لەسەر چەند ناونیشانی ماڵێک یاخود گومانلێکراوان لە وێستگەکانی ھاتوچۆدا.
payamner-
Top