بە چەقۆ لەخۆدان لەناو کچانی ئێرانی دەبێتە دیاردە
ماڵپەڕی (عەسری ئێران) لەم بارەوە بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک نووسیویە "لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەخۆدان و خۆ بریندارکردن بە چەقۆ لەسەر دەست، پا و تەنانەت سەر و ڕوخسار لەناو کچانی قوتابیی تەمەن 14 هەتا 16 ساڵ پەرەی سەندووە و ئەم حاڵەتە لە زۆرێک لە قوتابخانەکان دەبینرێت."
کۆمەڵناس و دەروونناسانی ئێرانی لەو باوەڕە دان کە ئەم پرسە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و نیشانەی بوونی بیرۆکەی توندوتیژییە لەناو بنەماڵە و کۆمەڵگە و تەنانەت پێکهاتەی پەروەردەی ئێران و دەستبردن بۆ ئەو کارە وەڵامێکە بە بوونی توندوتیژی.
ئەو کچانە لە ئەنجامی گرفتی دەروونی و بینینی توندوتیژی لەبەر ئەوەی ناتوانن هیچ کاردانەوەکیان هەبێت، جەستەی خۆیان دەکەنە ئامانج و خۆیان بریندار دەکەن.
باسنيوز
