داعش بە پارە رێگا بە دەرچوونی هاووڵاتییان دەدات

 داعش بە پارە رێگا بە دەرچوونی هاووڵاتییان دەدات
رێکخراوی توندڕەوی داعش بە پارە رێگا بە هاووڵاتییان لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک دەدات ناوجەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو رێکخراوە بەجێ بهێڵن.



چەند هاووڵاتییەکی شارۆچکەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک بە ئاژانسی (ئەنادۆڵ)یان راگیاندووە، کە داعش لە حەویجە بڕیاری داوە، ئەگەر هەر کەسێک پارە بداتە رێکخراوەکە، ئەوا بەشێوەیەک لە شێوەکان رێگا بە دەرچوونی کەسەکە دەدەن.



بەپێی بڕیارەکەی داعش، هەر کەسێک بڕی 600 دۆلار نەداتە رێکخراوەکە، ئەوا ناتوانێ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش دەربچێت.



ئەو هاووڵاتییانە دوای دانی 600 دۆلار بە داعش، هاووڵاتییان بە رێگایەکی پڕ لە مەترسی، مین و تەقەمەنیدا دەڕؤن و خۆیان دەگەیەننە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.








باسنيوز
Top