پنتاگۆن به‌توندی وه‌لامی وته‌كانی كیم جۆنگ ئون ده‌داته‌وه
وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەتوندی ئیدانەی وتەکانی کیم جۆنگ ئون-ی سەرۆکی کۆریای باکوری لەبارەی تاقیکردنەوەی مووشەکی کیشوەربڕی وڵاتەکە کرد‌و رایگه‌یاند، هەر هەنگاوێکی نایاسایی ئه‌و وڵاته دەرئەنجامی خۆی دەبێت.
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور له میانی وته‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه دوێنێ یەکشەممە (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧) ڕایگه‌یاند "ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه و پێشخستنی سوپا چالاكانه موشه‌كێكی كیشوهربڕی بالیستی پێشده‌خه‌ن و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كه له قۆناغی كۆتایدایه".
کیم لە وتەکانیدا ئاماژەیکرد بەوەی کە ئەو مووشەکە بالستییە توانای گەیشتن بە کەنارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی دەبێت.
پاش چەند کاتژمێرێک لە وتەکانی كیم جۆنگ ئون، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا راگەیەندراوێکی توندی لەبارەی وتەکانی سەرۆکی کۆریای باکورەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە هەر هەنگاوێکی نایاسایی کۆریای باکور دەرئەنجامی خۆی دەبێت.
ساتی بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوەکەی پنتاگۆن لە کاتێکی زۆر هەستیاردایە، بە تایبەت کە ئیدارەکەی ئۆباما تەنها چەند هەفتەیەکی کەمی ماوە و تەواوی دەسەڵاتەکان دەداتە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵاتەکە.
كۆریای باكوور له‌م ساڵی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی بێ پێشینه تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی بالیستی ئه‌نجامدا، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له پسپۆڕان ڕایانگه‌یاندووه هێشتا ئه‌و وڵاته پێویستی به چه‌ند ساڵێكی دیكه هه‌یه هه‌تا بتوانێت موشه‌كێكی بالیستی كیشوهربڕی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی پێشبخات كه بتوانێت بگاته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
payamner-
