ئێران رەتی دەكاتەوە لەلایەن سعوودییاوە بۆ پرسی حەج بانگھێشت كرابێ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەهرام قاسمی، رەتی دەكاتەوە لە لایەن سعوودییاوە بانگھێشتنامەیان بۆ ھاتبێ.
بەھرام قاسمی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە ناردنی بانگھێشتنامەی سعوودییا بۆ وڵاتان پەیوەست بە گفتگۆ كردن لەسەر بەرێوەبردنی مەراسمی حەجی ئەمساڵ گوتی: ئەو ھەواڵانە رەت دەكەینەوە كە باس لەوە دەكەن بانگھێشتنامە بۆ ئێرانیش نێردراوە.
بە وتەی قاسمی سعودیا جگە لە ئێران بانگێشتی 80 وڵاتی كردووە.
پێشتر سعوودییا رایگەیاندبوو، لەگەڵ واڵاتانی دیکە، بۆ رێککەوتن لەسەر چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی مەراسیمی حەجی داهاتوو، ئێرانیشی بانگهێشت کردووە.
payamner-
