پەنابەرێكی سووری له‌ ئەڵمانیا بڕی 360 ھەزار یۆڕۆی وه‌رده‌گرێت

پەنابەرێكی سووری له‌ ئەڵمانیا بڕی 360 ھەزار یۆڕۆی وه‌رده‌گرێت

پیاوێکی پەنابەری سووری تەمەن 49 ساڵ، لە وڵاتی ئەڵمانیا، لە ماوەی تەنیا یەک ساڵدا، بڕی 360 ھەزار یۆڕۆی وەک یارمەتی بۆ بەرێوەبردنی ژیانی، وەرگرتووە.

ئەم پیاوە پەنابەرە لە ساڵی 2015 دا بەھۆی شەڕ، وڵاتەکەی بەجێ دەھێڵێ و ڕوودەکاتە ئەورووپا و سەرەنجام لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ دەبێ، بەڵام ئەم پەنابەرە سووریە تەنیا نییە، بەڵکو خاوەن 4 ژن و 23 منداڵە و بە پێی یاساکانی یەکێتیی ئەورووپاش، وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتییەدا پابەندن بە دابینکردنی مافە سەرەتاییەکانی ژیان بۆ ئەو کەسانەن کە وەک پەنابەر وەردەگیرێن، بەم پێیەش ھەر پەنابەرێک تا ئەو کاتەی کە خۆی دەبێتە خاوەن پیشەیەک، بڕێکی کەم پارە کە تەنانەت لە نیومووچەی کارێکی ئاسایی کەمترە، بۆ بژێوی ژیانی، پێی دەدرێت، بەڵام ئەم پارەیە بۆ بنەماڵەکان زیاترە و بەھۆی یاساکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان لە یەکێتیی ئەورووپادا.

ھاوکات ئەوا کۆمەڵێک یارمەتی تایبەت بە منداڵانیش، جیا لە بڕی پارەی مانگانە بە پەنابەرێک دەدرێت، کە مافی نیشتەجێ بوونی لە یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپا دا وەرگرتبێ.

بابەتی تێچووی ژیانی ئەم پیاوە سوورییە، لە ناو خەڵکی ئەڵمانیا، بوەتە باسێکی جدی، جگە لە نوسینی دەیان وتار لە لایەن رۆژنامەنوسانی ئەڵمانی، چونکە بە پێی یاساکانی ئەڵمانیا، ھیچ پیاوێک نابێ 2 ژنی ھەبێ، بەم ھۆیەوە ئەم پیاوە سوورییە یەکێک لە ژنەکانی وەک ژنی فەرمی خۆی ھەڵبژاردووە کە 5 منداڵی لەو ژنە ھەیە و ھەروەھا ژنەکانی دیکەشی بە 17 منداڵی دیکەیەوە ھەر کام بە جیا لە ماڵی جیا دا و بە تێچووی جیا جیاوە وەک دەزگیرانی ناساندووە.

ئەم پیاوە پەنابەرە سوورییە، بە میدیاکانی ئەڵمانیای ڕایگەیاندووە: بە ھۆی چاودێری کردنی ژنەکان و منداڵەکانییەوە، توانایی ئیش کردنم نییە، بەڵام ئەگەر ئیش ھەبێ ئەوە ئامادەم ئیشێک بکەم، لەگەڵ ئەوەش لایەنە بەرپرسیارەکانی ئەڵمانیا ڕایەنگەیاندووە کە ئەگەر تەنانەت ئیشیش بکات ئەوا ھەر تێچووی یارمەتی بنەماڵە و منداڵەکانی، لەسەر دەوڵەت دەمێنێتەوە.
payamner-
Top