رووسیا و ئیسرائیل پرسی چارەنووسی سووریایان تاوتوێکرد

رووسیا و ئیسرائیل پرسی چارەنووسی سووریایان تاوتوێکرد

نووسینگەی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد ناتانیاھۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمێیر پوتینی سەرۆکی رووسیا ئەنجامداوە و مژاری سەرەکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەش شەڕی سووریا بووە.



ئەمە دووەم جارە لە ھەفتەیەکدا پوتین و ناتانیاھۆ پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن و ئەم نزیکبوونەوەیەش لەدوای ئەوەی دێت کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ئیدارەی ئۆباما تووڕەیە.

ئەمەش بەھۆی بڕیارەکەی ھەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە دروستکردنی پڕۆژەی کۆمەڵگای نیشەتەجێبوونی ئیسرائیلی لە رۆژھەڵاتی فەڵەستین و کەناری رۆژئاوا بە کارێکی نایاسایی ناساندن و داوای لە ئیسرائیل کرد ئەو کارە رابگرن.
payamner-
Top