داعش: هێرشەکەی ئیستانبول له تۆڵەی هێرشەکانی تورکیا له سووریا بوو

داعش: هێرشەکەی ئیستانبول له تۆڵەی هێرشەکانی تورکیا له سووریا بوو



گروپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی له هێرشەکەی ئیستانبول گرته ئەستۆ و رایگەیاندووه، ئەم هێرشه له تۆڵەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکەکانی ئەم گروپه له سووریا بووه.



له بەیاننامەکەی داعشدا هاتووه، "یەکێک له سەربازه بوێرەکانی خەلافەتی ئیسلامی هێرشی کردۆتە سەر یەکێک له بەناوبانگترین یانەی ئیستانبول که مەسیحییه مورتەدەکان لەوێ جەژنیان گرتبوو."



ئەمه له کاتێکدایه زۆربەی قوربانیانی یانەکه موسڵمان بوون و چوار هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان و نزیکەی ١٠هاوڵاتیی سعوودیا لەناو کوژراوەکانن.



هێزه ئەمنییەکانی تورکیا رایانگەیاندووه، تاکو ئێستا ٨کەسیان سەبارەت بەم هێرشه دەستگیر کردووه.



ئەنجامدەری ئەم کردەوه تیرۆریستییه تاکو ئێستا دەستگیر نەکراوه، بەڵام وەک باس کراوه، سەر به داعشه و خەڵکی یەکێک له وڵاتانی سۆڤیەتی جارانه.



له شەوی سەری ساڵدا، چەکدارێک هێرشی کرده سەر یانەی شەوانەی "رینا" و به هەرەمەکی تەقەی له خەڵک کرد و ٣٩کەسی کوشت و ٦٥کەسیش بریندارن.
payamner-
Top