سەرهەڵدان لە زیندانێکی بەرازیل لانیکەم پەنجا کوژراوی لێکەوتەوە

سەرهەڵدان لە زیندانێکی بەرازیل لانیکەم پەنجا کوژراوی لێکەوتەوە

حکومەتی بەرازیل رایگەیاند: بەهۆی سەرهەڵدان لە زیندانێکی باکووری ئەم وڵاتە لانیکەم پەنجا کەس گیانیان لەدەست داوە.



ئەم سەرهەڵدانە رۆژی یەکشەممە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی روویداوە و رۆژێک دواتر هێزە ئەمنییەکان توانیویانە زیندانەکە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

بە هۆی ئەم نائارامییەوە ژمارەیەکی نەزانراو لە زیندانەکە رایانکردووە. دەگوترێت ئەم سەرهەڵدانە دوای تێکهەڵچوون لە نێوان گروپە مافیاییەکانی نێو زیندانێک لە پارێزگای مانائوس دەستی ‌پێکردووە.
payamner-
Top