دۆناڵد ترامب: ژماره‌یه‌ك بڕیاری باراك ئۆباما ههڵدهوەشێنمەوە
شۆن سپایسه‌ر گوته‌بێژ به ناوی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی"تره‌مپ ژماره‌یه‌ك بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی واژۆ ده‌كات،ئه‌و بریارانه‌ش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری رێوشوین و بڕیاره‌كانی هه‌شت ساڵی پێشووی باراك ئۆبامایه،به تایبه‌تی ئه‌و بڕیارانه‌ی بوونه‌ته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووری و ده‌رفه‌تی كار".
هه‌روه‌ها سپایسه‌ر ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌وانه ته‌نها كارێك نین كه سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا پیی هه‌ڵده‌ستێت، به‌ڵكو به زۆر ئه‌ركی گرنگ هه‌ڵده‌ستێت".
دۆناڵد تره‌مپ له 20/1/2017 ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و ده‌چیته كۆشكی سپی،دوای به‌سه‌ربردنی مۆڵه‌ته‌كه‌شی كه بۆ چه‌ند رۆژیك وه‌ریگرتووه،رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو له فلۆریداوه ده‌گه‌رێته‌وه نیویۆرك".
گوته‌بێژ به ناوی سه‌رۆكی هه‌ڵبژیردراوی ئه‌مریكا ته‌ئكیدی له‌وه كردووه‌ته‌وه"سه‌رۆكی نوێ له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان پاش ئه‌وه‌شی ده‌چێته كۆشكی سپی".
له‌و باره‌یه‌وه گوتی" له‌گه‌ل رێزمدا، به‌ڵام پێموایه راگه‌یاندنه ئاساییه‌كان توانای ئه‌وه‌یان نییه له یه‌ك كاتدا 45 ملیۆن ئه‌مریكی سه‌یریان بكه‌ن و گوێیان لیبگرن و بیانخوێننه‌وه،به‌ڵام له رێگه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌توانێت ئه‌و گفتوگۆ راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌نجام بدات".
K24
