كوژرانی فەرماندەیەكی پلەباڵای سۆپای پاسدارانی ئێران لە سووریا

كوژرانی فەرماندەیەكی پلەباڵای سۆپای پاسدارانی ئێران لە سووریا

بەپێی راگەیاندنەكانی ئێران، رۆژی شەممە فەرماندەیەكی پلەباڵای سپای پاسدارانی ئێران بە ناوی غولامعەلی قولیزادە لە شەڕی سووریا كوژرا.



ئێران دەڵێت ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران، لە فەرماندەكانی شەڕی ھەشت ساڵەی ئێران و عێراق بووە و لە كاتی دەستپێكی شەڕ لە سووریا بۆ بەرگریکردن لە مەزارگەی شیعەكان رەوانەی سووریا كراوە.

وڵاتانی ناوچەكە بە بەردەوامی ئێران بە دەستێوەردانی سەربازی لە سووریا تۆمەتبار دەكەن و ئێرانیش رەتیدەكاتەوە چالاكی سەربازیی لە سووریا ھەبێت.

سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران نزیکەی مانگێک لەمەوبەر رایانگەیاند: زیاتر لە ١٠٠٠ پاسداری ئێرانی لە شەڕی سووریادا کوژراون.
payamner-
Top