بیناڵی یڵدرم: ئینشائه‌ڵا ئیداره‌ی تره‌مپ له چوارچێوه‌ی هه‌ستیاری توركیا سیاسه‌ت ده‌كات
بیناڵی یڵدرم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌باره‌ت به هه‌نگاوی دووه‌می ئاگربه‌ست له سوریا وتی، له دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سوریا گفتوگۆكانی ئاشتی ده‌ستپێده‌كه‌ن و جگه لە ڕوسیا و توركیا ئێرانیش سه‌رپه‌رشتی دانوستانه‌كان ده‌كات.
به‌وته‌ی یڵدرم، ئه‌وان چاوه‌ڕێده‌كه‌ن، ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانان و وڵاتانی هه‌رێمی و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتوكانیش ڕۆڵیان هه‌بێت له قۆنه‌غه‌كانی ئاگربه‌ست له سوریا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، تئكیدی كرده‌وه، داعش و نوسرا له ده‌ره‌وه‌ی ئاگربه‌ستن و شه‌ڕی توركیاش له دژی په‌یه‌ده به‌رده‌وامده‌بێت.
"ئێمه ده‌زانین له‌مه‌ودوا ئه‌مریكا تێده‌گات و ئینشه‌ئه‌ڵا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا و ئیداره‌ی نوێ ئه‌مریكا ئه‌م بابه‌ته له گه‌ڵ توركیا وتوێژده‌كه‌ن و له چوارچێوه‌ی هه‌ستیاری توركیا سیاسه‌تیان دروستده‌كه‌ن".بیناڵی یڵدرم وای وت
xendan -
