ههموو شتێك لهبارهی داهاتووى سیمیۆنى یەکلایى کرایهوه
میگوێل ئەنخل مارینی سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لێدوانێکدا بۆ سایتی فوتبۆڵ ئیتاڵیا رایگەیاندووە، کە دێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی لە یانەکەیدا دەمێنێتەوە.
سەرۆکی ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، کە سیمیۆنی پێنج ساڵە لە یانەکەیاندایە و ھیواشیان ھەیە ماوەیەکی زیاتر لەگەڵیان بەردەوام بێت و شانازیش دەکەن بەوەی لەگەڵ یانەکەیدا ئەنجامیداوە.
سیمیۆنی ساڵی ٢٠١٤ نازناوی لالیگای ئیسپانیای بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید بردەوە و لە ماوەی سێ ساڵی رابردووشدا تیپەکە دووجار گەیشتە فایناڵی چامپیۆنزلیگ.
بەمدواییە دەنگوباسی ئەوە ھەیە سیمیۆنی ئاتلێتیکۆ جێدێڵێت و چەند یانەیەکیش ھەوڵدەدەن گرێبەستی لەگەڵ بکەن، لەوانەش پاریس سانجێرمان و ئینتەرمیلان.
payamner -
