رووسیا له تۆڵەی دەرکردنی دیپلۆماتکارەکانی دەیەوێت دەیان دیپلۆماتکاری ئەمەریکایی دەربکات
"باراک ئۆباما" سەرۆک کۆماری ئەمەریکا رۆژی پێنجشەممه(دوێنێ) فەرمانی دەرکردنی ٣٥دیپلۆماتکار و کاربەدەستی هەواڵگریی رووسیای له ئەمەریکا دەرکرد و دوو رێکخراوی هەواڵگریی رووسیاشی خسته لیستی ئابلۆقەوه.
وەزیری دەرەوی رووسیا، ئەم هەوڵەی واشنگتۆنی به بێڕێزی زانی و گوتی، یاسای دیپلۆماسی و پەیوەندیی دەرەوه، تۆڵه کردنەوەیه.
دامەزراوه هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئەمەریکا، "ڤیلادیمیر پۆتین" و حکومەتی رووسیای به هەوڵی دەستتێوەردان له هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمەریکا تۆمەتبار کردووه. مۆسکۆ ئەم تۆمەتانەی رەت کردۆتەوه.
payamner -
