هه‌واڵێكی ناخۆش...بارسا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌

هه‌واڵێكی ناخۆش...بارسا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌
بەھۆی بەڵێنێک کە لویس ئێنریکی بە ٤ یاریزانی خۆی داوە، لەوانەیە یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە ببێتەوە لە قۆناخی ١٦ی جامی شای ئیسپانیا.

رۆژنامەکانی کەتالۆنیا باس لەوە دەکەن کە ئێنریکی راھێنەر بەر لە تیروپشکی قۆناخی ١٦ی جامی شای ئیسپانیا مۆڵەتی بە ھەر چوار یاریزانەکەی، لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز، نەیمار دا سیلڤا و جیرارد پیکێی داوە تاوەکو ٢/١/٢٠١٧ نەگەڕێنەوە مەشقەکانی یانەکە، بەڵام دوای تیروپشکەکە دەرکەوت کە بارسا رووبەڕووی ئەتلەتیک بلباو دەبێتەوە لە ٥/١/٢٠١٧، واتە ئەگەر ئەوان لە رۆژە دیاریکراودا بگەڕێنەوە ئەگەری بەشداریکردنیان لەو یارییەدا کەم دەبێتەوە، بەو پێیەی ناتوانن بە تەنیا رۆژێک مەشقکردن ئامادەبن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی کەتالۆنی، لەو بارەوە گوتی "ئێنریکی تووشی کێشە بووە، چونکە یان دەبێت لە بەڵێنەکەی پاشگەز بێتەوەو بەو چوار ئەستێرەی بڵێت پێویستە زۆرتر بگەڕێنەوە، یان ناچاربێت لە یاری چوون بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو یارییان پێنەکات، کە ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ دروست دەکات بەو پێیەی یەکەم یاری بارسا لە دەرەوەی یاریگەی خۆیەتی".

ئەو سەرچاوەیە ھەروەھا دەشڵێت "لەوانەیە پەشیمان بوونەوەی ئێنریکی لە بەڵێنەکەی دڵی ئەو یاریزانانە بڕەنجێنێت، چونکە ئەوان پێشتر بەپێی ئەو مۆڵەتەی وەریانگرتووە بەرنامەی ئاھەنگەکانی سەری ساڵیان بۆ خۆیان و خێزانەکانیان داناوە".
payamner -
Top