توركیا: ئه‌مریكا چه‌ك ده‌دات به یه‌په‌گه، ئێمه‌ش زۆر باش ده‌زانین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێـت، ماوه‌یه‌كی زۆره هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا، پشتگیریی ئاسمانیی پێشكه‌شی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات نه‌كردووه وتیشی، تا ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا چه‌ك ده‌دات به یه‌په‌گه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، "ماوه‌یه‌كی زۆره هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا، پشتگیریی ئاسمانیی پێشكه‌شی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات نه‌كردووه. تا ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا چه‌ك ده‌دات بهپهیهده و یه‌په‌گه. خۆیان زۆر باش ده‌زانن كه ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، چه‌ك ده‌دات به یه‌په‌گه، ئێمه‌ش زۆر باش ده‌زانین. ئێمه به‌ڵگه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه. هه‌موو جیهان ده‌زانێت. له‌به‌رئه‌وه پێش هه‌موو شتێك ئێمه پێویسته راستگۆبین".
چاوش‌ئۆغڵو وتیشی، "ماوه‌یه‌كی زۆره هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیرییمان ناكات. لێره‌دا یه‌په‌گه فشار له ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات. ئه‌مه‌م به جۆن كیریش گوتووه و به‌ڕوونی ده‌یڵێم. چونكه وه‌ك ده‌زانن، یه‌په‌گه ئامانجی ئه‌وه‌یه له منبجه‌وه بچێته عه‌فرین و راڕهوێكی تیرۆر دروست بكات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مریكا ویستوویه‌تی یه‌په‌گه له شه‌ڕی ره‌ققه‌دا به‌كاربهێنێت و یه‌په‌گه‌ش له‌به‌رامبه‌ردا شكستی توركیای ده‌وێت له ئۆپه‌راسیۆنی ئەلبابدا و نه‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و راڕه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت.
له‌مباره‌وه چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی خسته‌روو، له په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان پێی راگه‌یاندوون كه ئه‌وه سه‌رناگرێت و توركیا به‌رده‌وامده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ئەلباب
payamner-
