به هاوەن هێرش کرا سەر باڵیۆزخانەی رووسیا له دیمەشق
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو گوللـه هاوەن ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاته له "دیمەشق"ی پایتەختی سووریا کراوه.
یەکێک له هاوەنەکان کەوتۆته ناو حەوشەی باڵیۆزخانه و نەتەقیوەتەوه، بەڵام هاوەنەکەی دیکه له نزیک شوێنی حەوانەوەی باڵیۆز کەوتۆته خوارەوه و تەقیوەتەوه.
له بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیادا هاتووه، ئامانج لەم هێرشه، تێکدانی گفتوگۆی ئاشتی و ئاگربەست له سووریایه.
له مانگەکانی رابردووش، باڵیۆزخانەی رووسیا له دیمەشق، چەندین جار به هاوەن هێرشه کراوەتەسەر و زیان به بینای باڵیۆزخانەکه کەوتووه.
payamner-
