ترامپ بەرپرسێکی ئەمنیی حکومەتی جۆرج بۆشی وەک راوێژکاری خۆی دەستنیشان کرد

ترامپ بەرپرسێکی ئەمنیی حکومەتی جۆرج بۆشی وەک راوێژکاری خۆی دەستنیشان کرد


"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، "تۆماس "باسرت"ی وەک راوێژکاری دژه تیرۆری خۆی دیاری کرد.



باسرت له حکومەتی جۆرج بۆش، یاریدەدەری کاروباری ئاسایشی ناوخۆ بوو، دەرچووی یاسایه و لەو کەسانەیه که دوای هێرشەکەی ١١سێپتەمبەر له نووسینەوەی "نەخشەڕێگەی نیشتمانی بۆ ئاسایشی ناوخۆ" رۆڵی هەبووه.



به گوتەی تیمی گواستنەوەی دۆنالد ترامپ، یەکێک له بوارەکانی چالاکیی باسرت، رووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشه سایبری‌ییەکانه(هەڕەشەی ئینتەرنێت).



ئەم بەرپرسه ئەمنییه، بۆ پۆستەکەی خۆی پێویستیی به پەسەند کردنی کۆنگرێس نییه و راستەوخۆ وڵامدەری سەرۆک کۆمار دەبێت.
payamner-
Top