ئەردۆغان داوا دەکات سعوودییە و قەتەر تێکەڵی دانووستانەکانی ئاشتیی سووریا بن
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە بارەی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی رووسیا ، ئێران و تورکیا بە مەبەستی چارەسەکردنی کێشەی سووریا مەرجێکی نوێیی دانا و رایگەیاند: پێویستە سعوودییە و قەتەر تێکەڵی دانووسانی ئاشتیی بن.
رۆی سێ شەممە راگەیەنرا رووسیا، ئێران و تورکیا بە مەبەستی نێوبژیوانی لە نێوان حکومەتی بەشار ئەسەد و دژبەرانیدا لە مانگی جانیڤەری لە "ئاستانە"ی پایتەختی کازاخستان کۆ دەبنەوە.
ئەردۆغان، رۆژی سێشەممە داوای کرد سعوودیە و قەتەریش بەشداری ئەم کۆبوونەویە بن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە حوسێن دێهقان وەزیری بەرگریی ئێران، رۆژی سێشەممە رایگەیاند: سعوودییە نابێت لە دانووستانەکانی ئاشتیدا بەشدار بێت و هۆکارەکەشی ئەمەیە سعوودییە هەروا داوا دەکات بەشار ئەسەد لەسەر دەستەڵات نەمێنێت.
ئەردۆغان هەروەها گوتی: ئەگەر گروپە تیرۆریستییەکان بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بن، تورکیا بەشداری ناکات.
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێشیش بڵاوی کردەوە، مەبەستی تورکیا لە گروپە تیرۆریستییەکان کوردەکانی سووریایە.
payamner-
