دواین ووتەی فڕۆکەوانە روسیەکە بزانە چی وتووە
سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له لێكۆڵینه‌وه‌كانی تێكشكانی فڕۆكه روسییه‌كه رایگه‌یاند، لێكۆڵه‌ره‌وان به‌ئاسانی توانیویانه كۆدی ده‌نگی له شوێنی كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌یه‌وه بشكێنن، له‌سه‌ر تۆماری سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه.
پێگه‌ی ئارتی روسی له‌زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه گواستیه‌وه "تۆماری موگناتیسی كه په‌یوه‌ندییه لاسلكییه‌كانی تیمی فڕۆكه‌كه‌و قسه‌كانیان تۆمارده‌كات له‌ناو شوێنی كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكه‌كه هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتووه".
وتیشی قسه‌كان له تۆماره‌كه‌دا به‌ساتێك كۆتاییان دێت كه یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كان هاوارده‌كات و باسی پارچه‌ی باڵێكی فڕۆكه‌كه ده‌كات كه ئه‌ركه‌كه‌ی باشكردنی هێزو به‌رزكردنه‌وه‌ی باڵی فڕۆكه‌كه‌یه له‌كاتی فڕین و نیشتنه‌وه‌ی له‌كاتی خێرایی كه‌مدا، دواتر هاوارێكی تری به‌دوادا دێت "كاپتن!!!ئێمه تێكده‌شكێین!!!".
دوێنێ یه‌كێك له سندوقه ڕه‌شه‌كه‌كانی فرۆكه سه‌ربازییه تێكشكاوه‌كه‌ی ڕوسیا له ده‌ریای ڕه‌شدا دۆزرایه‌وه، دوای دوو رۆژ له تێكشكانی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی زانستی ناوه‌ندی سه‌ر به هێزی ئاسمانی هێشتا سندوقی ره‌شی دووه‌می نه‌دۆزیوه‌ته‌وه تایبه‌ت به تۆماركردنی زانیارییه بارامیترییه‌كان بۆ كاركردنی به‌شه‌كانی فڕۆكه‌كه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا سێ شه‌ممه رایگه‌یاند، شیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی زانیارییه‌كانی سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه هۆكاره‌كانی تێكشكانی فڕۆكه‌كه دیاریده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنه‌ی حكومی ده‌ره‌نجامه كۆتاییه‌كان له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی رووداوه‌كه پێشكه‌شده‌كات، دوای چاوخشاندنه‌وه به‌سه‌رجه‌م هۆكاره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان.
رۆژی دوشه‌ممه ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا (FSB) ڕایگه‌یاند لێكۆڵه‌ران سه‌باره‌ت هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه بۆ ئه‌گه‌ری چوار هۆكار ده‌گه‌ڕێننه‌وه، چونه‌ناوه‌وه‌ی ته‌نی نامۆ بۆ ناو بزوێنه‌ری فرۆكه‌كه، به‌نزینی كوالێتی خراپ كه بۆته هۆی نه‌بزواندنی بزوێنه‌ره‌كه، هه‌ڵه‌ی فرۆكه‌وان، و كه‌موكوڕی ته‌كنیكی فرۆكه‌كه.
به‌پێی نوێترین لێكدانه‌وه‌ی ده‌زگاكه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌دۆزاوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه په‌یوه‌ندی به تیرۆریزمه‌وه هه‌بێت.
payamner-
