ئیداره‌ی ئۆباما زۆرنزیكه رێوشوێنه‌كانی بۆ سزادانی ڕوسیا ڕابگه‌یه‌نێت
واشنتۆن پۆست دوێنێ له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له كۆشكی سپییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه ئێستا ئیداره‌ی ئۆباما له ته‌واوكردنی ورده‌كاری ڕێوشوێنه‌كاندایه‌و ده‌یه‌وێت پێش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما له 20ی مانگی كانوونی دووه‌می داهاتوودا رێوشوێنه‌كان كارا بكات‌و ڕه‌نگه به زوویی له‌م هه‌فته‌یه‌دا سزاكان بۆسه‌ر ڕوسیا رابگه‌یه‌نرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان رێوشوێنه‌كان سزای ئابووری‌و چاودێری دیپلۆماتی‌و هێرشی ئه‌لكترۆنی له‌خۆده‌گرێت‌و ئیداره‌ی ئۆباما له‌كۆشكی سپی ده‌وێت رێوشوێنه‌كان له‌چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی وادابێت كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دوای ده‌ستبه‌كاربونی نه‌توانێت سزاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئیداره‌ی ئۆباما دوای چه‌ندین هه‌فته له‌تاوتوێكردنی رێوشوێنی پێویست بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، ئێستا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌كی یاساییه بۆ سزادانی ڕوسیا به هێنانه‌وه‌ئارای بڕیارێكی ساڵی 2015 كه‌ده‌سه‌ڵات به ئۆباما ده‌به‌خشێت وه‌ڵامی هێرشی ئه‌له‌كترۆنی بیانی بۆ سه‌ر ئه‌مریكا بداته‌وه، به‌جۆریك بڕیاره‌كه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی روسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بگرێته‌وه.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌م-ی ئه‌مساڵدا، حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی، بۆ یه‌كه‌مجار ڕوسیای تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر پارتی دیموكراته‌كانی وڵاته‌كه‌ی، پێش هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا.
به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، تا "ئاستێكی باڵای دڵنیایی" پێیانوایه كه ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕوسیا، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌ستی هه‌بووه له هه‌ڵمه‌تی نهێنی ئه‌و وڵاته بۆ ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
دوو به‌رپرسی باڵای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته، كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان به زانیارییه‌كان گه‌یشتووه، به كه‌ناڵی سی بی سی نیوز-ی ئه‌مریكیان ڕاگه‌یاندووه "زانیارییه نوێیه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌پۆتین به‌شێوه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی سه‌رپه‌رشتی دزه‌پێكردنی زانیاری هاككراوی پارتی دیموكراته‌كان-ی ئه‌مریكای كردووه و دواتر به‌كارهێنراون."
رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ش ئۆباما ، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا ڕایگه‌یاند له‌كات‌و شوێنێكدا كه خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن، رێوشوێنی خۆیان ده‌گرنه‌به‌ر "هه‌ندێك له‌ڕێوشوێنه‌كان ڕه‌نگه ڕوون ئاشكرابن و ڕه‌نگه هه‌ندێكی دیكه‌یان وانه‌بن".
xandan -
