سەرۆک کۆماری رۆمانیا پێشنیارکردنی موسڵمانێکی بۆ سەرۆکایەتیی وەزیران رەت کردەوه
سەرۆک کۆماری رۆمانیا، کاندیدی پێشنیارکراوی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەم وڵاتەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رەت کردەوه.
کاندیدی پێشنیارکراو، "سوەیل شەهادیه" بوو و ئەگەر لەلایەن سەرۆک کۆمارەوه قەبووڵ کرابا، دەبووه یەکەم سەرۆک وەزیرانی موسڵمانی ژنی رۆمانیا.
"کڵاوس ئایوهانیس" سەرۆک کۆماری رۆمانیا له بەیاننامەیەکدا گوتی، ئەم بڕیارەی دوای تاوتوێکی وردی را جیاوازەکان، داوه.
سەرەڕای ئەوەش، ئەو هیچ هۆکارێکی بۆ بڕیارەکەی خۆی نەهێناوه و داوای له پارتی سۆسیال دیموکرات کردووه، کاندیدێکی دیکه بناسێنن.
پارتی سۆسیال دیموکرات، براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی رۆمانیا بوو.
payamner-
