لە پاکستان بەهۆی خواردنەوەی مەشروبی دەستکرد ٢٦ کەس گیانیان لە دەست دا

لە پاکستان بەهۆی خواردنەوەی مەشروبی دەستکرد ٢٦ کەس گیانیان لە دەست دا

پۆلیسی ویلایەتی پەنجابی پاکستان رایگەیاند: لە شاری "توبە تیک سینگ"ی ئەم ویلایەتە بە هۆی خواردنەوەی مەشرووبی دەستکرد، ٢٤ مەسیحی و دوو موسوڵمان بە هۆی خواردنی مەشروبی دەستکرد گیانیان لەدەست داوە.



لە پاکستان خواردنەوەی مەشروب بۆ موسوڵمانان رێگەپێدراو نیە و کەمینە ئایینییەکانی دیکەش بۆ کڕینی سنوورداری مەشروب پێویستە ئیزن لە دەزگا پێوەندیدارەکان وەربگرن.

لە پاکستان بە هۆی یاسای ئایینییەوە، حکومەت چاودێری توندی بە سەر کڕین و فرۆشتنی مەشروبدا هەیە و بەم هۆیەوە دروستکردن و کڕین و فرۆشتنی مەشروبی دەستکرد برەوی زۆرە.

یەکێک لە بەرپرسانی شاری توبە‌تیک سنگ، گوتوویەتی ٤٠ کەسی دیکەش بە هۆی خواردنەوەی ئەم جۆرە مەشروبەوە نەخۆش کەوتوون و لە نەخۆشانەی ئەم شارە و شاری فەیسەل‌ئاباد خەوێنراون.

ئەم پاکستانیانە، شەوی ٢٥ی سپتەمبەر ئەو مەشروبانەیان کڕیوە و بۆ بەیانییەکەی گیانیان لەدەست داوە و لەخەو هەڵنەستاونەتەوە.

لە پاکستان لەمانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵیشدا ١١ کەس بەهۆی خساردنەوە ئەمجۆرە مەشروبانە گیانیان لەدەست دابوو.

بەشی هەرە زۆری دانیشتوانی ١٩٠ ملیۆن کەسیی پاکستان موسوڵمانن و کەمتر لە ٢٪یان مەسیحین کە زۆربەیان لە ویلایەتی پەنجاب دەژین.
payamner-
Top