سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەست لەکار دەکێشێتەوە
لە نامەیەکدا، کە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی بڵاو کراوەتەوە، مەهدی کەڕوبی، سەرۆکی پارتی ئیعتیمادی میللیی ئێرانی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتیی حزبەکەی، راگەیاندووە.
مەهدی کەڕوبی زانایەکی ئایینیی مەزهەب شیعە و یەکێکە لەسەرکردەکانی بووتنەوەی سەوزی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، کە داوای ریفۆرم و چاکسازی لە رژێمی وڵاتەکەیان دەکەن.
ئەو سەرکردە ئێرانییە لە دوای سوەرنەکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، کە تێیدا رکابەریی مەحمود ئەحمەدینەژادی سەرۆکی پێشووی ئێرانی دەکرد، خراوەتە ژێر چاودێریی و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.
باسنيوز
