توركیا: 13 چەكداری دیکەی داعشمان لە ئەلباب كوشتووە

  توركیا: 13 چەكداری دیکەی داعشمان لە ئەلباب كوشتووە
شەڕی نێوان سوپای سووریای ئازاد كە لەلایەن توركیاوە هاوكاری دەكرێت، لە بەرانبەر داعش لە ئەلباب بەردەوامە، ئەمڕۆش دامەزراوەی سەربازیی توركیا لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە توانویانە 13 چەكدار داعش بكوژن.



بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیاكانی توركیاوە بڵاو دەكرێنەوە، سوپای توركیا و سووریای ئازاد توانیویانە بچنە ناو سەنتەری ئەلبابەوە، بەڵام داعش ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بەكار دەهێنێت بۆ مانەوەی خۆی لەو شارە، بۆیە شەڕەكە چڕتر بووەتەوە.



بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێكی دامەزراوەی سەربازیی توركیا كە ئەمڕۆ بڵاویان كردەوە، توانیویانە لەناو ئەلباب 158 جار بۆردومانی گرووپی توندڕەوی داعش بکەن، لەو بۆردومانەشدا 13 چەكداری داعش كوژراون و برینداریشیان زۆرە.



فیكری ئیشیق، وەزیری بەرگریی توركیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە 4 رۆژ بەرلە ئێستا ئەنجامی دا، ئاماژەی بەوە دا لە ئۆپەراسیۆنی ئەلبابدا 14 سەربازی توركیا كوژراون، هەروەها 3 سەربازیش بە دیلی كەوتوونەتە دەستی داعش.






باسنيوز
Top