روسیا هۆكاری تێكشكانی فڕۆكه‌كه دیاریده‌كات
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، ره‌نگه كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی یان هه‌ڵه‌ی فرۆكه‌وانی هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه بێت كه دوێنێ به 92 سه‌رنشینه‌وه له‌ده‌ریای ره‌ش كه‌وته خواره‌وه‌و تێكشكا.
سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕوسیا له‌جۆری "تی ی‌و-154"، دوای چه‌ند خوله‌كێك له فڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری سۆچیه‌وه، كه‌وته خواره‌وه بۆ ناو ده‌ریای ره‌ش.
مه‌كسیم سۆكۆلۆڤ، وه‌زیری گواستنه‌وه ڕوسیا ڕایگه‌یاند "بیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ لێكدانه‌وه‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی تی ی‌و 154 له كه‌ناری شاری سۆچی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌خۆناگرێت".
وتیشی "بۆیه به‌پێی خه‌مڵاندنی ئێمه ڕه‌نگه كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی یان هه‌ڵه‌ی فرۆكه‌وانی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه بێت. به‌ڵام من جه‌ختده‌كه‌مه‌وه كه ته‌نها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك هاوشانی لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ده‌توانێت به دڵنیاییه‌وه هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه ئاشكرابكات ."
فڕۆکەکە لە کاتژمێر ٥:٢٥ خولەکی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممەدا، لە کەشوهەوایەکی لەبار و ئاسایی‌دا پاش تێپەڕێنی دوو خولەک لە بەجێهێشتنی فڕۆکەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە.
تیمی فریاکەوتن لە دووریی ١.٥ کیلۆمەتر لە کەنار ئاوەکانی شاری سۆچی سەر دەریای رەشەوە، پارچەی فڕۆکەو لاشەی ١١ سەرنشینیان دۆزیه‌وه.
وەزارەتی بەرگریی روسیا بڵاویکردەوە کە زیاتر لە ٣ هەزار کەس بەبەکارهێنانی ٣٢ کەشتی و چەند هەلیکۆپتەرێک شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان پشکنیوە، هاوکات بۆ یارمەتیدان لە دۆزینەوەی لاشەی سەرنشین و پارچەکانی فڕۆکەکە ژێردەریایی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکارهاتووە.
گەشتی فڕۆکەکە لە مۆسکۆی پایتەختەوە بەرەو سوریا بەڕێکەوتبوو بە مەبەستی بەنزین پڕکردنەوە لە شێ‌ری سۆچی نیشتۆتەوە.
فڕۆكه‌كه له جۆری تۆپۆلێڤ تی ی‌و- 154 ه‌و ساڵی 1983 دروستكراوه‌و مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2014 كاری چاكردنه‌وه‌ی بۆكراوه‌و مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ پشكنین و چاكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و (6,689 ) كاتژمێر فڕیوه‌و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانی به ئه‌زموون رۆمان ڤۆڵكۆڤ، كه زیاتر له سێ هه‌زار كاتژمێر فڕۆكه‌وانیی كردووه، كۆنتڕۆڵكراوه.
payamner-
