كیم جۆنگ ئون: له‌بری ئاهه‌نگی كریسمس ده‌بێت یادی له‌ دایك بوونی نه‌نكی بكه‌نه‌وه‌

كیم جۆنگ ئون: له‌بری ئاهه‌نگی كریسمس ده‌بێت یادی له‌ دایك بوونی نه‌نكی بكه‌نه‌وه‌

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ناسراو بە گەنجە دیکتاتۆرەکە ئاهەنگ گێڕانی کریسمس قەدەغە دەکات و لەبری ئەوە دەبێت هەمووان یادی لەدایکبوونی نەنکی بکەنەوە.


بەپێی زی سەن-ی بەریتانی، هەموو ساڵێک کاتێ لەسەرانسەری جیهاندا خەڵک ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی عیسا پێغەمبەر (کریسمس) دەکەنەوە، بەپێی رێنمایی سەرۆکی رژێمی کۆریای باکوورهەر کەسێک یادی کریمس بکاتەوە یان جلی سانتاکلۆز لەبەربکات لەلایەن هێزەکانی ئەو رژێنەوە بێ سەروشوێن دەکرێت.


بۆ نەگبەتی خەڵکی کۆریای باکوور، یادی لەدایکبوونی نەنکی کیم جۆنگ ئون، کیم جۆنگ سوک، هاوکاتە لەگەڵ جەژنی کریسمسدا، بۆیە خەڵکی ئەو وڵاتە دەبێت لەو رۆژەدا بە سەردانکردنی گۆڕی نەنکی گەنجە دیکتاتۆرەکە یادی لەدایک بوونی بکەنەوە.

ساڵی 2014 کاتێ کیم زانی کۆریای باشوور بەنیازە دارێکی کریسمسی گەورە دروست بکات، هەرەشەی هەڵگیرساندنی شەڕێکی ئەتۆمی لەو وڵاتە کرد و بۆیە کۆریای باشوور بە ناچاری دارەکەی دروست نەکرد.


نەنکی کیم وەکو پاڵەوانێکی جەنگی جیهانی دووەم تەماشا دەکرێت و رادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆریای باکوور بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بۆ ستایشکردنی ئەو تەرخان دەکرێت و ئەو رۆژە پشووی فەرمییە لەسەرانسەر ی وڵاتدا.


کیم جۆنگ سوک، هاوسەری کیم ئیل سۆنگە کە یەکەم دیکتاتۆری کۆمۆنیستی کۆریای باکوورە.


کیم جۆنگ سوک لەساڵی 1949 دا لەبارودۆخێکی ناڕووندا مرد، و بەڵام هەوڵەکانی بۆ شەڕکردن لەدژی داگیرکاری ژاپۆنی لەمیانی جەنگی جیهانی دووەمدا کردویەتی بە پاڵەوانێکی ئەو وڵاتە.
payamner-
Top